پارتی دیموكراتی كوردستان فەرمانی دەستگیركردنی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوكی ناردووە بۆ سنوری سلێمانی كە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە دەرچووە.
فەرمانی دەستگیركردنی عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك، كە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە دەركراوە لەلایەن پارتی دیموكرای كوردستانەوە ئاراستەی سنوری سلێمانی كراوە.
وڵات ميديا فەرمانی دەستگیر كردنی بلاو كردووەتەوە و رایدەگەیەنێت "لیوا شێركۆ عەبدوڵا كە فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هەرێمە لە پشكی پارتی، نوسراوێكی دیكەی بۆ پاسەوانی سنور كردوە لە سنوری سلێمانی بۆ ئەوەی ناوبراو دەستگیر بكرێت".
فەرمانی دەستگیر كردنی سەرحەد قادر لەسەر ڕیفراندۆم بوو، ئەم فەرمانە ڕەوانەی فەرماندەی پۆلیسی پاسەوانی سنوری هەرێم كراوە.


