گۆرانیبێژی میللی سه‌ردار كه‌ركوكی دوای ئه‌وه‌ی لێدوانێكی له‌ڕێی ڕادیۆی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی قسه‌ی جیاوازیان كردوه.
ئه‌م گۆرانیبێژه میلیه ده‌ڵێت "ته‌نها له یه‌ك وشه په‌شیمانم كه به هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌دم وتوه "شێت" به‌ڵام له ته‌واوی ئه‌وقسانه‌ی كردومه ڕاسته و ته‌حه‌دای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ده‌لێن درۆ ده‌كه‌م"
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا سه‌ردار كه‌ركوكی له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه باسی له‌وه كرد كه هونه‌رمه‌ندی ناوداری زیاد ئه‌سعه‌د توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه و له وڵاتی سوید كه‌س ناناسێته‌وه و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئه‌م ڤیدیۆیه زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی لێكه‌وته‌وه و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان وه‌ڵامدرایه‌وه.
