یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داده‌ڕێژێت .
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوای له مباپێ كردووه كه رازی نه‌بێت به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا وئه‌مه‌ی به نهێنی به یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه راگه‌یاندووه ، تا ئه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه به زه‌ختی پاره ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان .
ئه‌م داوایه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه له كاتێكدایه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان قورسه وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كه‌ی بێت ، بۆیه ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌م فێڵه یانه پاریسییه‌كه ناچار بكات مباپێیان پێ بفرۆشن
