پارتی دیموكرات سێ كاندیدەكەی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رەتكردووەتەوەو ئەوەش نیگەرانی ئەو حیزبەی لێكەوتووەتەوە، كە لەداهاتوو هەڵوێستی دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار وه‌رگيراوه، پارتی دیموكرات بەفەری ئەو سێ ناوەی یەكێتی رەتكردووەتەوە، كە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك پێشكەشیان كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو رەتكردنەوە نیگەرانی یەكێتی لێكەوتووەتەوەو لەداهاتوو بەفەرمی هەڵوێستی رادەگەیەنێت، كە ئەوەش وەك كاردانەوەیەك بۆ هەڵوێستەكانی پارتی دیموكرات.

ناكۆكيه‌كانى نێوان پارتى ويه‌كێتى له‌سه‌رپرسى دانانى پارێزگارێك له‌سه‌رپشكى يه‌كێتى درێژه‌ى كێشاوه
یەكێتی ناوی هەریەكە لە عومەر ئینجە، خالید شوانی، رزگار عەلی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك لەدواین كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی لەرۆژی پێنج شەممە پێشنیاز كردووە، بەڵام دوای چەند سەعاتێك پارتی هەرسێ ناوەكەی رەتكردووەتەوە.
لەبەرانبەر ئەوەدا پارتی ناوی هەریەكە لەعەبدولرەحمان مستەفاو فەرەیدوون عەبدولقادری پێشكەش كردووەو یەكێتیش بەو ناوانە رازی نییە.
ماوەیەكە پارتی‌و یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك كێشەیان هەیەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەسەر ناوێك رێك ناكەون بۆ پۆستی پارێزگاری نوێی كەركوك

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
له‌لێدوانێكيدا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت :بەڕاشكاوی بە یەكێتیمان وتووە ئێمە قارەمانەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك قبوڵ ناكەین، چۆن سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێممان بێ یەكێتی هەڵبژارد دەتوانین حكومەتیش پێكبهێنین" ئەمە نوێترین لێدوانی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌يه‌كێك له‌وسه‌ركردانه‌ى يه‌كێتى دێته ئه‌ژماركردن به‌رده‌وام به‌رگرى له‌شارى كه‌ركه‌ك ده‌كات
له‌سه‌رهه‌مان پرس وه‌ستا ڕه‌سوڵ بۆده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ڕايگه‌ياندووه ده‌ڵێت:
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کە وتبوی به یه‌كێتیمان وتووه ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌س له قاره‌مانه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ببنه پارێزگاری كه‌ركوك.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ له‌وڵامداده‌ڵێت" ئێمه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین زۆر هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا قاره‌مانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر بوون ئه‌وان له پێش ئێمه‌دا ڕایانكردووه باقسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كه‌ین و برینه‌كان هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه كه‌واته ئێمه‌ش قاره‌مانه‌كانی 31ی ئابمان قبوڵ نیه به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه وه‌ك وتم مه‌سه‌له هاوسه‌نگی هێزه كه كه‌ركوك هاوسه‌نگی هێزی یه‌كێتی به‌رز ڕاده‌گرێته‌وه".