هەندێك بەرپرسی باڵای بزوتنەوەكە خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید كردووە، بەڵام هیچ سیڤییەكیان پێشكەش نەكردووە. لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە یەكەمین لایەن بوو رێككەوتنی سیاسی بۆ بەشداریكردن لە حكومەت لەگەڵ پارتی دیموكراتی
كوردستان وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن ئیمزاكرد.
كوردستان وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن ئیمزاكرد.
گۆڕان كە پۆستو پێگەی خۆی لە حكومەت چەسپاندووە، ئێستا سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكانیەتی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان.
مانگی نیسانی رابردوو بەفەرمانی خانەی راپەڕاندن، كە ئەم خانەیە بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە لەناو حزبەكەدا، لیژنەیەك بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی كاندیدەكان دروستكرا.
لیژنەكە پێكهاتووە لە (13) كەس، ئەركی ئەم لیژنەیە بریتییە لە پۆلێنكردنو جیاكردنەوەی ناوی ئەوانەی سیڤییان بۆ وەرگرتنی پۆستەكان پڕكردوەتەوە، ئەم لیژنەیە پێوەرێكی داناوەو بەپێی ئەو پێوەرە هەر كاندیدێك لەسەر (10 نمرە) خەمڵاندنی بۆ دەكرێتو بەپێی ئەو ئەنجامەی لە كۆی ئەو (10) نمرەیە بەدەستی دەهێنێت، بڕیار لەسەر دانان یان دورخستنەوەی لە لیستی كاندیدەكان دەدرێت.
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدی پۆستە وەزاریو پۆستەكانی تر دواخراوە، ئەوەش بەهۆی ئەو نیگەرانییانەی لەو بارەوە دروست بووە.
بەپێی زانیارییەكانی وڵات بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج شەممە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبێتەوەو تێیدا گفتوگۆ لەسەر ناوی ئەو كەسانە بكرێت، كە بزووتنەوەكە بۆ پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەت كاندیدی كردون.
بهپيى زانياريهكان كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ ئەنجامنەدراوەو دواخراوە بۆ كاتێكی تر، بەبێ ئەوەی وادەكەی دەستنیشان بكرێت.
لەبارەی هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە سەرچاوەیەكی نزیكو ئاگادار ئاشكرایكرد، كە نیگەرانی لەبارەی كاندیدەكانی گۆڕان هەیەو ئەگەری زۆرە لیستی ناوەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
ههمان سەرچاوە ئهوهشى ئاشكراكردووه، كە كەسانێك لەناو لیستەكەدا كاندید كراون هیچ ئیلتیزامێكی حیزبییان بەگۆڕانەوە نەبووەو ئەندامانی جڤات كاتێك ناوی كاندیدەكانیان بینیوە نیگهرانی دروست بووەو بەو هۆیەوە كۆبوونەوەكە دواخراوە.
بریاربوو لەكۆبوونەوەكەدا جڤاتی نیشتمانی ئەو ناوانە پەسند بكات، كە لیژنەی هەڵبژاردنی سیڤییەكان ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی كردووە
هەرچەندە تائێستا هیچ ناوێك لەناو بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە ئارادان كه
1.مستەفا سەید قادر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم
2.جەلال جەوهەر بۆ یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی
3.كوێستان محەمەد بۆ وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
4.چالاك موهەندیس بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
5.دانا عەبدولكەریم بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كاندید كراون.
بزووتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەپێی رێكەوتنەكەی لەگەڵ پارتی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم و چوار وەزارەتی بۆ دانراوە لەگەڵ ژمارەیەك پۆستی دیكە، كە دەبێت بەم نزیكانە ناوەكان یەكلابكاتەوە.
ئەندامانی لیژنەى ههڵسهنكاندنى cv كانديدانى پاڵێوراوبۆوهرگرتنى پۆستهكانى حكومهت كێن ؟
ئەم لیژنەیە هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا هەندێك ناڕەزایەتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان دروستكرد، هەندێك رەخنەیان لەوە هەبوو لیژنەكە لەسەر فەرمانی خانەی راپەڕاندن دروستكراوە، لەكاتێكدا بەپێی قسەی ئەم كەسانە دەبوو لەسەر فەرمانی جڤاتی نیشتمانی ئەم لیژنەیە دروستبكرێتو ئەندامەكانی دیاری بكرێت، بەوپێیەی جڤاتی نیشتمانی بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە بەپێی دەستوری ناوخۆیی حیزبەكە.
ئەندامانی لیژنەكە بریتین لە:
• سەفین مەلاقەرە
• مستەفا سەلیم
• د. محەمەد شوانی
• چۆمان عەلی
• د. دەرباز محەمەد
• شێخ كامیل پێنجوێنی
• ئاكۆ وەهبی
• د. سنور قادر كۆكۆیی
• لیوا جەلال
• بایەزید حەسەن
• هێمن شێخانی
• ئاسۆ رەحیم
• سەفین مەلاقەرە
• مستەفا سەلیم
• د. محەمەد شوانی
• چۆمان عەلی
• د. دەرباز محەمەد
• شێخ كامیل پێنجوێنی
• ئاكۆ وەهبی
• د. سنور قادر كۆكۆیی
• لیوا جەلال
• بایەزید حەسەن
• هێمن شێخانی
• ئاسۆ رەحیم
• فوئاد جەمال
"هەندێك بەرپرسی باڵای بزوتنەوەكە خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید كردووە، بەڵام هیچ سیڤییەكیان پێشكەش نەكردووە"
كاندیدی بێ سیڤی كێن وچانسى وهرگرتنيان بههێزه يان لاواز؟
ڕاى ژمارەیەك بەرپرسی بزوتنەوەی گۆڕان لهم بارهيهوهبهم شێوهيهيه، بەپێی قسەی ئەوان هەندێك بەرپرسی باڵای بزوتنەوەكە خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید كردووە، بەڵام هیچ سیڤییەكیان پێشكەش نەكردووە.نازانرێت لیژنەكە بە چ شێوەیەك خەمڵاندن بۆ ئەو
كەسانە دەكات كە كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستەكان، بەڵام سیڤییان پێشكەش نەكردووە.بهپێى زانياريهكان چەند كەسێك لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن خۆیان بۆ پۆستە باڵاكان كاندید كردووە، بەڵام سیڤییان پێشكەش نەكردووە.ئەوانەی سیڤییان پێشكەش نەكردووە چانسی گەورەیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكان.
كەسانە دەكات كە كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستەكان، بەڵام سیڤییان پێشكەش نەكردووە.بهپێى زانياريهكان چەند كەسێك لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن خۆیان بۆ پۆستە باڵاكان كاندید كردووە، بەڵام سیڤییان پێشكەش نەكردووە.ئەوانەی سیڤییان پێشكەش نەكردووە چانسی گەورەیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكان.



