نوێترین

recent

05/04/2019

سعودیە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد


شارەزایانی بواری فەلەكی كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەجەب و یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان و ڕەمەزان دیاری دەكەن و سعودیەش لە ڕۆژمێرەكەیدا یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە 6ی ئایاری داهاتوو دیاری دەكات.
بەپێی ڕۆژمێری سعودی، ڕۆژی 6ی ئایاری داهاتوو بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری كراوە.
هاوكات بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری فەلەكی، مانگی شەعبان مانگێكی تەواوە و ماوەكەی 30 ڕۆژە و ڕۆژی یەك شەممە 5ی ئایار كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان-ە و ڕۆژی دوو شەممە 6-5-2019 دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ڕێگەی لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085