پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆدەبێتەوە و
گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژە یاسایەکەوە دەکات کە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێشکەشی دەستەی
سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە.
بەپێی نوسراوێکدا کە واژۆی د. ڤالا فەرید، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە داوا لە پەرلەمانتارانی کوردستان کراوە ئامادەی کۆبونەوەی
پەرلەمان بن لە ئەمڕۆ شەممە 30ی ئازار، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ.
ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی
کوردستان لەکاتێکدایە پێنجشەممەی رابردو بە واژۆی 68 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسایەک بۆ
هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
کرا.
پڕۆژەیاساکە هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی و
گۆڕان و پێکهاتەکان واژۆیان لەسەرکردوە، بەڵام یەکێتی، نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی
و یەکگرتوی ئیسلامی واژۆیان لەسەر نەکردوە.
