محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق، له‌كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌وه‌ى راگه‌ياند، چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک بە پێکهێنانی هێزێک لە پێکهاتەکانی
شارەکە و پاڵپشتی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەبەستێتەوە.
حەلبوسی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێمه و هه‌رێمی كوردستان
به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك، پێویسته هێزێكی ناوخۆ لە پێكهاته
جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته ده‌ست".
راشیگەیاند: "دەبێت
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پاڵپشتی شاره‌كه و ئه‌و
هێزانه بكه‌ن".
حەلبووسی پەیوەندی نێوان
هەولێر بەغدا بە باش دەزانیت و دەڵێت:
"ئێستا كه‌ش و هه‌وای سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر له‌باره و ده‌بێ بیقۆزینه‌وه
و هه‌نگاوی كرداریمان هه‌بێت".
چەند رۆژێکە حەلبووسی
بە سەردانێک لە ئەمەریکایە و چەند دیدار و سیمینارێکی سیاسی ئەنجام داوە و داواشی
لە واشنتن کردووە کە ماوەی سێ ساڵ بدەنە عێراق تاکو بتوانێت سەربەخۆ بێت و پشت بە
ئێران بۆ کارەبا و وزە نەبەستێت.
