
ولأت_ بةغداد:
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا به ئاژانسی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه که ڤێزه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
وتیشی: پرۆسه‌ی پێدانی ڤێزه به هاووڵاتیانی ئێران و عێراق وه‌ک ڕابردوو ده‌بێت به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌ک بۆ ڤێزه له‌وان وه‌رناگیردرێت.
باڵیۆزی ئێران وتی: پێدانی ڤێزه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراق له گرنگترین ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ به‌غدا بووه و سه‌رجه‌م چه‌شنه‌کانی پێدانی ڤێزه‌ش ده‌گرێته‌وه.
به وته‌ی مه‌سجدی له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌روه‌ها تاران و به‌غدا ڕێکه‌وتوون که ئاسانکاری بۆ چالاکوانانی ئابوری و بازرگانی بکرێت له ڕێگای پێدانی ڤێزه‌ی درێژخایه‌ن و هاتووچۆی به‌رده‌وام بۆ ئه‌وان.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڕێکه‌وتنه له 12 ی خاکه‌لێوه‌ی داهاتوو، واتا 1ی نیسانی 2019 ده‌خرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه که ڕێکه‌وتنه‌که‌ی تاران و به‌غدا له بواری ڤێزه به‌ده‌ر له بواری گه‌شتیاری و زیاره‌تی، ڕۆڵی گرنگی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه ئابوری و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت