نوێترین

recent

29/03/2019

كه‌شناسى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى: شه‌پۆلێكى بارانى مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه‌

وڵات _  سلێمانی

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند: شەپۆلێكی بەهێزی باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو مەترسی دووبارە بوونەوەی لافاو ئەگەری بەهێزی كارەساتی سروشتی بەدواوەیە.

لەوبارەیەوە دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو ئاگادارییەی بەشی پێشبینیەكانی كەشناسی فڕۆكەخانە بۆی رەوانەكردوین، پێشبینی بۆ دووبارە ئەگەری لافاو باران بارینی بەهێزی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان خستۆتەڕوو.

رونیشیكردۆتەوە: لەڕۆژانی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی بەهێزی دیكەی بارانبارینی بەلێزمەو هەورە بروسكە روو دەكاتە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەمان.

باسی لەوەشكردوە كە بەپێی پێشبینییەكە: بەهۆی كاریگەریی دوو نزمە پەستانی قوڵی سەر (دەریایی سپی و نیمچە دوورگەی عەربی) شەپۆلێكی بەهێزی لێزمەباران و هەورە بروسكە و تەرزە بارین لەڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو روو دەكاتە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەمان و ئەگەری بەهێزی كارەساتی سروشتی بەدواوەیە، ئەگەری لافاو هەیە و كاریگەری لە لافاوی چەند رۆژی رابردوو كەمتر نیە.

دەشڵێت: وەك پێشبینەری كەشناسی فڕۆكەخانە زانیاریەكە بگاتە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی تا ئامادەكاری پێویست بكەن بۆ پێشگرتن لەڕووداوی نەخوازراو لەبەرئەوەی كارەساتی سروشتی لە دەسەڵاتی مرۆڤ بەدەرە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085