قائیمقامیهتى قهزاى چهمچهماڵ ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه دهڵێت "مهترسى لافاوى سهخت لهئارادایه".
ئاگاداری
مەترسی لافاو لە ئارادایه
ئاماژە بە بروسکەی پارێزگای سلێمانی کە کاتژمێر ۸:۳۰ی ئەم شەو ئاراستەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ کراوە و بەپێی پێشبینیەکانی کەش و هەوا لە ڕۆژی یەکشەممە ۳۱/ ۳/ ۲۰۱۹وە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت ، بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەکەینەوە،لەکاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارەتەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان
لە قەزای چەمچەماڵ پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی :
۰۷۷۱۸۳٤۳۰٤۰ڕێبوار جەبار ( نوێنەری قائیمقامیەت)
۰۷٥۰۱۱۸۳۹۰٥ سیروان حەمە (نوێنەری شارەوانی )
هاوڵاتیانی ناحیەی شۆڕش دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە
١- (برهان عبدالله امین) سەرۆكی شارەوانی (٠٧٧٠١٥٣٤٥٣١)
٢-( شوان نسرالدین )نوێنەری كۆمپانیای شكار (٠٧٧٢٥٢٧٤٣٠٣)
٣-كاك( محسین )نوێنەری كۆمپانیای شكار (٠٧٧٢٥١١٥٢١٥)
٤-(بەختیار جبار) نوێنەری شارەوانی (٠٧٥٠٧١٧٢٥٤٠)
٥-(ئاری قادرعارف )نوێنەری شارەوانی
(٠٧٥٠١٩٢٨٥٦٢)
سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاریەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داواش لەهاوڵاتیانیش دەکەین کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوە و ئەگەری لافاو.
هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست دەخوازین بەهیواین هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
۲۹ ئازاری ۲۰۱۹
