نوێترین

recent

29/03/2019

یه‌كێتى وه‌ڵامى دایه‌وه‌ و پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌شى پارتى كرد


عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند "لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی مەكتەبی سیاسیدا پرۆژەیەكیان سەبارەت بە پشكەكانمان لە كابینەی داهاتووی حكومەت بۆ پارتی نارد".
ڕاشیگه‌یاند "لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا تاووتوێی پێشنیازەکانی پارتیمان بۆ پشکەکانمان لە کابینەی نوێی حکومەت کرد و پڕۆژەیەکمان ئامادە کرد، تایبەت بەو پرسە.كە هەر ئەمشەو پڕۆژەکەیان داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان و چاوەڕوانی وەڵامی ئەو حیزبەن"
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ووتى "هەموو ئەو دەنگۆیانەیش ڕەتدەكەینەوە کە باس لە ڕێکەوتنمان دەکەن لەگەڵ پارتی و بەهیچ شێوەیەک ڕێکنەکەوتووین لەسەر ئەو داخوازییانەی ئێمە دەمانەوێت"
سەبارەت بە پرسی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی سبەینێ ووتیشى"نازانین تاوەکو سبەینێ چی ڕوودەدات، چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکەین".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085