به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌په‌یامێكدا شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه له‌مه‌ودوا ئامێری تۆماركردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران له‌سه‌رپێچیه‌كان كاراده‌كرێته‌وه، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه شۆفێران ڕاسته‌وخۆ ئاگادارده‌كرێنه‌وه".
ڕائید كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند"ئامێری (P.D.I)، یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی چه‌ند ساڵێكه بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی شۆفێران به‌كارده‌هێنرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه به‌كورته‌نامه‌یه‌كی مۆبایل شۆفێر له‌بڕو جۆر‌و شوێنی سه‌رپێچییه‌كه ئاگادارده‌كرێته‌وه".
وتیشی"ئامێره‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆوه به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م سه‌رپێچیه‌كانی هاتوچۆی پێ تۆمارده‌كرێت، داواش له‌شۆفێران ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن و خۆیان به‌دوربگرن له‌ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی"
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه:
"ئه‌م ئامێره بۆ سه‌رپێچی ماده كحولیه‌كان نییه، چونكه ئه‌و مادانه ئامێری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵكو تایبه‌ته به‌سه‌رپێچیه‌كانی دیكه‌ی هاتوچۆ وه‌ك خێرایی لێخوڕین و ته‌قه‌ڵ لێدان و پێشبڕكێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان"
