نوێترین

recent

01/08/2017

لە دەریاچەی دوكان خوشك و برایەك خنكان


كچ و كوڕێك كە خوشك و برای یەكترن، لەكاتی مەلەكردن لەدەریاچەی دوكان، خنكان و پۆلیسیش زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بە "میللەت" نێدراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئاب، لەكاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دووكان لە سنوری ناحیەی خدران، دوو ئەندامی خێزانێك كە كچێكی تەمەن 14 ساڵان و كوڕێكی حەوت ساڵان بوون خنكان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس، تەرمەكانیان دەرهێنرانەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری ڕانیە كران، بەوتەی پۆلیسیش، ئەو خێزانە كۆچەرین و پیشەیان ئاژەڵدارییە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085