نوێترین

recent

06/08/2017

پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌یه‌كی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت



سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاندووه‌، "بەر لەهاتنی جەژنی قوربان، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیەكی دیكەیان پێ دەدرێت و لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە". 

به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی دارایی، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، "لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران (مانگی شەش)ی فەرمانبەران دەكرێت". 

ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "بەر لەهاتنی جەژنی قوربان، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیەكی دیكەیان پێدەدرێت". 

سەبارەت بەوەش ئاخۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بەهەمان خشتەی كارپێكراوی مانگی ئایار (مانگی پێنج) دەبێت، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی جەختیكردەوە لەسەرئەوەی، "دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانیش بەهەمان لیست و سیستەمی پاشەكەوتی مانگەكانی پێشوو دەبێت". 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ 6 و 7ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، هه‌روه‌ك رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ 8 و 9ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت. 

رۆژی دووشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2017،‌ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌ وه‌ریده‌گرێت.


Zna24
Picsart-24-02-23-21-31-09-085