نوێترین

recent

01/08/2017

كۆسرەت رەسوڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپۆستەكەی دووردەخاتەوە


جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بڕیاری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی لەپۆستەكەی دەركرد، پێشبینیش دەكرێت ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە قوڵتر بكاتەوە.
بەپێی بڕیارێك كە لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی دەرچووە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەكانی بەریتانیای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپۆستەكەی دوورخرایەوە.
لەبڕیارەكەدا كە ناوەڕۆكەكەی دەست شارپرێس كەوتووە هاتووە"پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە ماددەكانی 10و 11ی پەیڕەوی ناوخۆی تایبەت بە لە دەستدانی ئەندامێتی و سزادان و جۆرەكانی سزادان و بوونی بڕگەكانی 3،4،5،7 و بڕگەی 5ی ماددەی 27 و بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) دوور لە هەموو گیانێكی حزبایەتی، پەیام و پڕوپاگەندەی نابەجێ بڵاو دەكاتەوە". 
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە لادانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە‌و مەكتەبی ڕێكخستن بە ڕاوێژ لەگەڵ مەكتەبی سیاسی، لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆ دابنێن.


جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی مەكتەبی ڕێكخستنی راسپاردوە كە سەرپەرشتیی كۆمیتە و چالاكییەكانی دەرەوەی وڵات بكات، تا كەسێكی سەركردایەتی  دەكرێتە لێپرسراوی ناوەندەی دەرەوە.

ئەگەر هەیە بەهۆی ئەم بڕیارەوە چەند كێشەیەكی تر بۆ ناوخۆی یەكێتی سەر هەڵبدات و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە قوڵتر بكاتەوە.
پێشتریش كۆسرەت رەسوڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئاڵا تاڵەبانی لە سەرۆكایەتی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دوورخستنەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085