نوێترین

recent

01/08/2017

عەبادی: ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵەیەکی گەورەیە


(حەیدەرعەبادی) سەرۆک وەزیرانی عیراق  ئەنجامدانی ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان بەھەڵەیەکی گەورە وەسف دەکات و دەڵێت، نەک تەنھا یاسایی نییە، بەڵکو ھیچ ئەنجامێکی باشی لێناکەوێتەوە.
عەبادی لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەفدێکی میدیاکارانی ئێران لەبەغداد رایگەیاند، جیابوونەوە لەعیراق لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییانی کورد دا نییەو پێش ھەموو نەتەوەکانی تری عێراقیش پێویستە گەلی کورد ئەو پرسیارە بکات کەئایا جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەعیراق بۆ چ مەبەستێکە و چ کێشەیەکی کورد چارەسەر دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عیراق وتیشی: ریفراندۆمی ھەرێم بۆ سەربەخۆیی ھەڵەیەکی گەورەیەو دەبێتە ھۆی قوڵتربوونەوەی کێشەکان و حکومەتی عێراقیش بەھەموو شێوەیەک دژی ئەنجامدانی ئەو ریفرادۆمەیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085