ئەمڕۆ 25-7 له ناو ئاوی زابدا له باكووری شاری كه‌ركوك دوای چه‌ند رۆژێك له بێسه‌روشوێن بونی، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید بێستون قفاری به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی مسته‌فا موحسین كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای غازی باكور بووه، سكاڵایه‌كی تۆماركرد له‌سه‌رئه‌وه‌ی كوڕێكی به‌ناوی (محه‌مه‌د) كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا چۆته ده‌ره‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بێسه‌روشوێن بوه.
وتیشی "دوای تێپه‌ڕبونی شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌دا، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له ئاوی زاب-دا ته‌رمه‌كه‌یان به خنكاوی دۆزییه‌وه، كه سه‌ر ئاوه‌كه كه‌وتبو".
به وته‌ی عه‌قید بێستون دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ به‌شی دادی پزیشكی ده‌ركه‌وت محه‌مه‌د مسته‌فا موحسینه‌و راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری خنكانه‌كه
