رۆژنامەیەكی عەرەبی زانیاری لەبارەی بەغدادیەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: لە ژیاندایە .
رۆژنامەی قودسی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە: ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لەژیاندا ماوە و لە یەكێك لەگوندەكانی نێوان گوندی ئەلبو كەمال و مەیادین لە نزیك دیرلزوور خۆی حەشار داوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو هەواڵانەی باس لە كوژرانی بەغدادی دەكەن دوورن لە ڕاستییەوە بەڵكو ئەو كەسەی كوژراوە سەركردەیەكی تری ئەو گرووپە بووە و لە ئێستاشدا سەركردەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش زۆر بە ئەستەم دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادیدا ئەنجام بدەن.
