لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی دەنگیان بە كاندیدانی رێكخەری گشتیو خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانداو بەكۆی دەنگ عومەر سەید عەلی بوە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەمڕۆ (سێشەممە) لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانیو لەساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو بزوتنەوەیەدا، رێكخەری گشتیو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە هەڵبژێردران.
