
سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌هێز به‌ڕێوه‌بچێت پێویستی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان وتی: بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم هێزێكی یاسایی هه‌بێت پێویسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌فێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ریفراندۆمت هه‌بێت پێویسته له هه‌نگاوێك ده‌ست پێبكه‌یت كه هێزێكی یاسایی گه‌وره‌ی هه‌بێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌بێت.