
هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم رۆژی جەژندا هێرشێكی داعشیان لە خۆرئاوای كەركوك تێكشكاند، ئەوەش دوای كاتژمێرێك روبەڕوبونەوە.
سەرچاوەیەك لە لیوای یەكی هێزەكانی پێشمەرگە، كە لە خۆرئاوای كەركوك جێگیربوون، ئەوەی ڕاگەیاند “هێزەكانمان توانیویانە بەر بە هێرشێكی داعش بگرن، كە بەر لەخۆرهەڵاتن كردیانە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنوری قەزای دوبز لە خۆرئاوای كەركوك”.
سەرچاوەكە وتی “كاتژمێرێك روبەڕوبونەوە روویداوە، بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە سوكی برینداربوونو توانرا پاشەكشێ بە چەكدارانی داعش بكرێت”.
داعش ناوبەناو لە سنوری كەركوك، سەحەدینو دیالە چالاكی هەیەو هێرشدەكاتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەو پۆلیسو حەشدی شەعبی، بەڵام هێرشەكانیان كاریەگەری نییەو تێكدەشكێنرێن.
هێرشەكەی ئەمڕۆ هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان كە لەلایەن لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستانو دیوانی وەقفی سونی دیاریكرابوو.
وێنە ئەرشیف :کەركوك/داقوق/20-7ی 2014/ هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەویی دەكەن بۆ چوونە ناو گوندی وەحدە سەر بە قەزای داقوق كە ئەوكات لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی
وێنە ئەرشیف :کەركوك/داقوق/20-7ی 2014/ هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەویی دەكەن بۆ چوونە ناو گوندی وەحدە سەر بە قەزای داقوق كە ئەوكات لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی