
شاخه‌وان خالید
ناسیۆنالیزمی كوردی وه‌كو ئایدۆلۆژیایه‌ك و گرنگی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێویستی بەشه‌نوكه‌وكردن هه‌یه، سەرەڕای گەڕاندنەوەی ڕیشەی هەستی نەتەوایەتی كوردی بۆ سەردەمی شاعیری مه‌زن ئەحمەدی خانی، له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی داگیركردنی كوردستان و دابه‌شبوونمان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌ست( عه‌ره‌ب و تورك و فارس) پێویستمان به بیناكردنه‌وه‌ی نەتەوەیی و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌كانمان و پاراستنی یه‌كریزیی و یەکگرتوویی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ بیناكردنی نیشتیمانێکی كوردستانی هه‌یه.
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی یان ناسیۆنالیزمی كوردی
هه‌ر كاتێ باس له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیزم ده‌کرێ ده‌بێ جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو چه‌مکه و خاڵه هاوبه‌ش و به‌یه‌كبه‌ستراوه‌كانیان بكه‌ین، نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ستێکه که له ناخی هه‌رتاكێك به ره‌گه‌ز و زمان و نه‌ریتی هاوبه‌ش دروست ده‌بێ و بنه‌مای پێکهاته‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كه‌لتووری پێكدێنێت. له‌به‌رامبه‌ردا ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایه‌كه بۆ ستراتیژی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و هه‌روه‌ها میتۆدی ده‌سته‌مۆکردنی نه‌ریتی ئه‌رێنی بۆ پاراستنی كه‌لتوور و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان. بۆ ده‌رباز بوون بۆ قۆناخێکی نوێ له ره‌وتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات.
کۆمەڵگه‌ی كوردستانی لە هەستی هاوبەشدا
له‌به‌ها گرنگه‌كانی ناسیۆنالیزم بوونی گرێدراوێكی نه‌ته‌وه‌یی و هاوكاری و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتريدا, بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌وه رێكوایه، بۆنمونه ناردنی هێزی پێشمه‌رگه له باشووری كوردستان بۆ به‌شه‌كانی دیكه و به پێچه‌وانه‌وه، بۆ پاڵپشتی و شه‌ڕ دژی دوژمنان و تاقمی تیرۆریستی داعش ئه‌مه ناسیۆنالیزمی كوردی ده‌گه‌یه‌نێ به‌مانا فراوانه‌كه‌ی و سەرکەوتنەکان لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان کە دەگاتە باكوور و رۆهه‌لاتی كوردستان و هه‌موو تاكێكی كوردستانی خزمه‌ت به ناسیۆنالیزمی کوردستانى وەکو کۆمەڵگایەک و نیشتمانێك ده‌گه‌یه‌نێت و بەیەکەوە گرێدانی ناسیۆنالیزمی کوردی وەکو ئایدۆلۆژیا و هه‌ست ناسیۆنالیزمی کوردی دەکات بە هێزێکی بەتوانا لە سیاسەتی ئێستا و داهاتووی هەرێمی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی .
ناسیۆنالیزم ئێكسپایه‌ر نه‌بووه
ئەو كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگەشە دەکەن، ناسیۆنالیزم پێگەی خۆی لەدەست داوه و ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه، رەنگە بۆچوونێكی له‌جێگه‌ی خۆی نه‌بێت، لەو روانگەیەوە کە ناسیۆنالیزم خودی خۆی دەرهاویشتە و پێویستی مۆدێرنەیە، لەبەرئەوە ئەو بۆچوونە لە سەردەمی ئێستادا كه ناسیۆنالیزم بەهای لە دەسته‌داوه، دروست نیه و ناسیۆنالیزم هه‌موو كات ئاماده‌یه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه و گه‌لانه‌ی له قۆناغی رزگاری و ئازادی دان.
بۆیه ناسیۆنالیزم چ وەک ئایدۆلۆژیا‌و چ وەک هەست و نه‌ست بەهێزە. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌باشووری كوردستان میلله‌ت لە ئێستادا بە پرۆسەکانی نەتەوەیی و دەوڵەتسازییەوە هه‌نگاوده‌نێ و له‌رۆژئاوای كوردستانیش به‌شێكی زۆر له‌ناوچه كوردییه‌كان له‌ژێر ده‌ستی ئیداره‌ی كوردیییه‌وه‌ن و له‌هه‌ردووبه‌شدا بوونی هێزی سەربازیی كه خۆی له پێشمه‌رگه و شه‌رڤانان ده‌بینێته‌وه، هەمو ئەمانە ئەو پێویستیە گرنگه‌ی ناسیۆنالیزمن كه وەک ئایدۆلۆژیایەک دەسەپێنن.
نمونه‌یه‌كی زیندووی ناسیۆنالیزم
بڕیاری جیابونەوەی بەریتانیا لە سالێ (٢٠١٦ ) دا بەدەنگی ھاونیشتیمانیەکانی لە یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتنی ناسیۆنالیزمى تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته بوو، بۆیه ناسیۆنالیزم نەک بۆ ناوخۆ گرنگە، بۆ دەرەوەش چەکێکە کە ئیمپریالیزم و داگیرکەران هةموو كات لێی دەترسن. مێژووی سەدەی بیستەم باشترین به‌ڵگه‌ن كه داگیركه‌رانی كوردستان هه‌موو كات رێككه‌وتوون له‌دژی كورد و هه‌موو كات له‌گه‌شه‌كردنی ناسیۆنالیزمی كوردی مه‌ترسیان هه‌بووه.
ناسیۆنالیزمی كوردی پارێزه‌ری خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی
ئەو رێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌نێوان كورده‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می كه‌هه‌موو به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی داعش ده‌كات و به‌رگری له‌خاكی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانیه‌وه ئه‌وه له ئەنجامی ناسیۆنالیزم وەک ئایدۆلۆژیایەکەوە دروستبووە, هاوتا بەوەی لە ئەنجامی هەستێکەوە كه کورد وەک کۆمەڵگایەک کە خاوەن هەست و سۆزی هاوبەشن.
پێداگیری و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كورد هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕن
ئێمەی کورد ئەوەمان تێپەڕاندووە کە مەترسییەک لەسەر سڕینەوەی ناسنامە و ڕەگەزمان مابێت كه له ماوه‌ی رابردوو هه‌بوو, نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌ست هیچ شتێ نه‌ما نه‌یكه‌ن بۆ هه‌وڵدان بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیمان، بۆیە ئێستا وەختی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵ و دروستکردنی نيشتمانه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزم. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبێ جگە لە کورد نەتەوە و پێکهاتەی جیا لە كوردستان دەژین، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌وانیش ببێته‌وه‌و ببن به به‌شێك له‌م پرۆسه‌یه و فراوانی بكه‌ین له‌جیاتی ده‌وڵه‌تی كوردی دەوڵەتی کوردستان بنیات بنێین.