نوێترین

recent

24/06/2017

زانیاری لەسەر ڕووداوی سەربڕینی ژن و مێردەکەی سلێمانی




دوای ئەوەی ئەمشەو ژن و میردێک لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بە کوژاروی لە مالە کە ی خویاندا دوزرانەوە، سە رکە وت احمد وتە بیژی پولیسی سلیمانی تایبەت بە سایتی باخچە وتی تیمە کانی بە لگە ی تاوان لە ئێستادا تە رمە کانیان رە وانە ی پزیشکی دادوەری کردووە و لەوێ پشکنیەنەکان بەردەوامن، دەشڵێت تا ئێستا دیار نیە ھوکاری کوژرانە چیە و ئە وە ش پشت راست نە کراوە تە وە کە ئایا پیاوە کە پێشمە رگە یە یاخود نا.

باخچە لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی ئەو ژن و پیاوە خەڵکی شاری ھەولێرن و ماوەی ٤ مانگە ھاتوونەتە شاری سلێمانی و لە نھۆمی چوارەمی یەکیێک لە شوقەکانی نزیک مزگەوتی بەختیاری شاری سلێمانی نیشتەجێبوون و ٢ منداڵیشیان ھەبووە.

لە ئێستاشدا منداڵەکان ڕەوانەی خانەی بێ سەرپەرشتان کراون و چاودێری و دڵنەوایی دەکرێن

ھەروەک "شوێن پێی ئەو کەسانەی کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە دۆزراوەتەوە".

بەپێی زانیاریەکان  "پیاوەکە ناوی (و.م.خ) و پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی ٣٧ ساڵە، ھاوسەرەکەشی ناوی (و.ش) تەمەنی ٣٧ ساڵە و ژنی ماڵەوەیە لە شوقەیەکی ٤ نھۆمیدا ژیانیان بەسەر بردووە ،کە نھۆمی یەکەمی کرێچی تێدایە و لەکاتی تاوانەکەدا منداڵەکان لە ماڵی کرێچییەکەدابوون و ھەر ئەو کرێچیەش ھەواڵی ڕووداوەکەی گەیاندۆتە پۆلیسی سلێمانی.




س:باخچە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085