
لایەنگرانی پارتی لەباكوری كوردستان بەنیازن حیزبێكی سیاسی بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرێنن، و ببێتە ركەبەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە).
بەپێی هەواڵیكی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن تورك ژمارەیەك لایەنگری پارتی لەباكور بەنیازن بەرەسمی داوای مۆڵەت بۆ دامەزراندنی حیزبێك بەناوی "پارتی دیموكراتی كوردستان" لەحكومەتی توركیا بكەن.
ماڵپهرهكه بڵاوی كردۆتەوە كە "بۆ ئەو مەبەستە، لایەنگرانی پارتی 12 جار لە "باكوری عێراق"- هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیان كردوەو "پاش 9 مانگ گفتوگۆ بڕیاریان داوە پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرێنن".
ئهوهش بڵاو كراوهتهوه"پەیڕەوو پرۆگرامی حیزبەكە ئامادەكراوەو بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان بە رەسمی داوای مۆڵەتی یاسایی بۆ بكرێت.
دامەزرێنەرانی حیزبەكە رایانگەیاندوە كە "حیزبەكەیان دەبێتە ركەبەری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)".