نوێترین

recent

22/06/2017

ھێمن مامەند: پێیان وتم برۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان بکە



ھێمن مامەند رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی ئاماژە بەوە دەکات بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر پێی وتم بڕۆم لە سلێمانی خۆپیشاندان بکەم 

(ھێمن مامەند) رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بە (KURDtv)ی راگەیاند: دوای من لەفەیسبوکی خۆم بڵاومکردەوە سبەینێ بەنیازم دژی ئەو بۆنە ناخۆشەی ھەندێک لەکارگەکان بەناو شاردا بڵاوی دەکەنەو چەند رۆژێکە بە ھەولێردا بڵاوبووەتەوە لەبەردەمی دەستەی ژینگە گردبوونەوە بکەم، عەبدولخالق تەلەعەت بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر تەلەفونی بۆکردم و پێیی وتم نابێت گردبوونەوەو خۆپیشاندان بکەم چونکە ئارامی شار تێکدەدەم. 

ئەو رۆژنامەنوسە وتیشی: بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر پێشی وتم ئەگەر گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەم ئەوا بڕۆم لەسلێمانی بیکەم. 

ئەو چالاکوانە ئاماژەشی بەوەکرد چەند زانیارییەکی پێگەیشتووە کەوا حکومەت ھەندێک کارگەی داخستووە، ھاوکات دوای راوێژ بڕیارمانداوە گردبوونەوەکە دوابخەین و رۆژی پێنج شەمە نەیکەین، ئەویش لەبەرئەوەی پشوەکانی جەژن ی بەسەردا دێت و دەبێتە بیانویەک بۆ دەستگیرکردنمان تا دوای جەژن. 

جێگای ئاماژەیە رۆژی ١ی حوزەیران، لەدژی داواکانی دانا غاز لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رۆژنامەنوس و چالاکوان (ھێمن مامەند) گردبوونەوەیەکی رێکخست و لەگردبوونەوەکەدا لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا، دواتر بەفشاری رۆژنامەنوسان و رای گشتی ئازاد کرا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085