نوێترین

recent

25/11/2016

ئەو تاوانبارەی کاوە گەرمیانی تیرۆرکرد هاوسەرەکەی لێی جیادەبێتەوە



ئەو تاوانبارەی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی تیرۆرکردو دادگا حوکمی هەمیشەیی بۆ دەرکرد، هاوسەرەکەشی لێی جیابوەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگاوە راگەیاند " ئەو تاوانبارەی کاوە گەرمیانی تیرۆرکرد، چەند مانگێکە ژنەکەی لە دادگا داوای جیابوونەوەی لێکردووەو لە رۆژانی رابردودا ئەو کەیسە کۆتایی هەتاوەو بەفەرمی ژنەکە لا توانبارەکە جیابۆتەوە".

شەوی ٥/١٢/٢٠١٣ رۆژنامەنووسی دیار و ئازادی ناوچەی گەرمیان، کاوە گەرمیانی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا شەهیدکراو، ئەو تاوانە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.

کاوە گەرمیانی خاوەنی مناڵێکە بەناوی "ئامەد"ەوە ئێستا تەمەنی سێ ساڵ زیاترە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085