نوێترین

recent

25/11/2016

هاوڵاتییەکی هەرێم نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی سۆمال دەکات




نامەیەکی کراوە

بۆ زۆر بەرێز سەرۆکی صۆمال حسن شیخ مەحمود ..
خوا بتپارێزێ و مقامت هێندەی دیکە بڵند بکات......

السلام وعلیکم .. 

بەرێز وەک خۆت دەزانی هەرێمەکەمان بەقەیرانێکی خنکێنەر تێپەر ئەبێ وە شەڕی داعش بەرۆکی گرتوین وە دیاردەی وشکە ساڵی و بەبیابان بون ناوچەکەمانی گرتۆتەوە ئەمە وێرای ئەوەی کە ولاتەکەمان هێچ جۆرە سامانێکی کانزای و بیترۆلی نیە  وە حکومەتەکەمان توانای کڕینی سوتەمەنی نیە لە ولاتانی بیانی بۆ خۆگەرم کردنەوەمان لەزستانەوە  تەواوی قوتابخانەکانمان وەستاون لەخوێندن  وەمامۆستایان هەموو بێ موچەن وە بایکۆتیان کردوە ..

وە لێت ناشارمەوە سەرۆکەکەمان عالیەل مەقام داوای لێمان کردوە هەڵپەرین چونکە بۆ خۆگەرم کردنەوە باشە  تاکو سەرمای زستان کارمان تێ نەکات بێ گومان ئێمەش بەقسەی ئەومان کرد هەڵپەرین بەس زۆر گەرمی نەکردینەوە چونکە بەخوا زۆر ساردە بۆیە داوا لە بەرێزتان دەکەین کە لەم قەیرانە سەختە بێن بەهانامانەوە  یارمەتی دارایمان پێشکەش کەن ..

لەبەر ئەوەی من زۆر لەتۆ رائەبینم بۆیە نامەم نەنارد بۆ سەرۆکی مەدغەشقەر و مۆزەمبیق چونکە دلنیام لە میهرەبانی ئیوە...هاوڵاتیەکی هەرێمی ژمارەپێوانەیەکان لە قەیران ..

باقی والسلام  
Picsart-24-02-23-21-31-09-085