

سبەی شەممە یانەی ریاڵ مەدرید کاتژمێر ٦:١٥ خولەک ڕووبەڕووی یانەی سپۆرتینگ خیخۆن دەبێتەوە لە خولی ئیسپانیاو ئەو یانەیە لە تواناکانی ٥ یاریزانی بێبەش دەبێت و بەهۆی پێکانەوە بانگنەکراون لە لایەن ڕاهێنەری ریاڵ مەدریدەوە.
یاریزانەکانیش بریتین لە مۆراتاو ڤاران و کرۆس و بەیڵ و کۆنتراو.
هەروەها هەریەکە لە پیپی و کاسێمێرۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی ریاڵ مەدرید.
زیدان ئەم یاریزانانەی بانگکردووە بۆ یاریەکە:
ناڤاس، کیکۆ کاسیا، رۆبن یانز.
، ناچۆ،ڕامۆس،مارسێلۆ، دانێلۆ، کارڤاخال، پیپی
ئەسینسۆو ئیسکۆ،رۆناڵدۆ،بنزیمە، ڤازکوێز، خەیمس، کاسێمێرۆ،کۆڤاسیچ،مۆدریچ،ماریانۆ.