نوێترین

recent

19/10/2016

باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی موفاجەئەیەك ڕادەگەیەنێت



وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی 20 ئۆكتۆبەری 2016 كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدەن و ناوەندەكەیان موفاجەئەیەك ڕادەگەیەنن .

لەبارەی كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی كەلەلایەن باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسیەوە لەهەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو ، شاڵاوی عەلی عەسكەری، وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ڕایگەیاندووە: ئەم كۆبونەوەیە شەرعی نیەو ئێمەش هەروا ناوەستین و دانانیشین .

وتەبێژی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی وتویەتیشی: رۆژی پێنج شەممە 20ی تشیرینی یەكەمی 2016 هەواڵی چاوەڕوان نەكراومان دەبێت و هەنگاوی جیاواز دەنێین كە گرنگە بۆ هەموو لایەك .

ئاماژەی بەوەش كردووە: هەنگاوەكە جێهێشتنی یەكێتی نیە بۆ ئەوانەی هاتونەتە سەر سفرەی حازری ، چونكە ئێمە ئەوانەین كە زۆرترین خزمەتمان لەناو یەكێتی كردووە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085