ڕۆژنامەیەكی توركی نزیك لە سەرۆكی توركیا بڵاویكردەوە، ئەردۆغان خەونی زیندوكردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەیە و بەشێك لە شارەكانی عێراق، سوریا و ئەرمینیا و بولگاریا بە خاكی توركیا دەزانێت.
ڕۆژنامەی "دیلیلیش" بڵاویكردەوە، كە سەرۆكی توركیا تەئكیدی لە بەشداركردنی سوپای وڵاتەكەی لە شەڕی موسڵدا كردۆتەوە و پێیوایە، موسڵ، حەلەب، هەولێر، كەركوك حەسەكە و بەشێك لە ئەرمینیا و بولگاریان بەشێكی دانەبڕاون لە توركیا و ئەوە لە پەرلەمانی عوسمانیدا لە ساڵی 1920 دا پەسەندكراوە و وەك ویلایەتی "میلیمیساك" وەسف كراوە.
بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوەدێت، كە ئەردۆغان لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە كۆنگرەی یاسای نێودەوڵەتی لە ئەستەنبوڵ تەئكیدی لەوەكردەوە، كە توركیا بەشدار دەبێت لە شەڕی موسڵدا.
شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ماوەی دوو ڕۆژە دەستی پێكردووە، تائێستا ڕێگەنەدراوە سوپای توركیا بەشداری بكات، بەڵام بەرپرسانی باڵای توركیا ڕایانگەیاندوە، بەشداری دەكەن.
