
مه‌سعودبارزانی به لێبوردنی تایبه‌ت كه‌سێك ئازاد ده‌كات كه به‌تاوانی بردنی پاره له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت سزادراوه.
مه‌سعود بارزانی له دوو فه‌رمانی هه‌رێمی جیادا بڕیاری لێبوردن بۆ دوو هاووڵاتی ده‌رده‌كات، وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێكراوه یه‌كێك له‌و دوو هاوڵاتیه به تۆمه‌تی بردنی پاره له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت سزادراوه.
له دوو فه‌رمانی هه‌رێمی دا به ژماره (192، 193) كه له 24ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه ، مه‌سعود بارزانی لێبوردنی گشتی بۆ دوو هاوڵاتی سزادراو ده‌ركردووه به ناوه‌كانی (س. س.ع).
به‌پێی یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه‌ی بارزانی ده‌ریكردووه، سزادراو (ف. ر. ع) كه تۆمه‌تباره به بردنی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت نیوه‌ی پاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و پاش ئازادكردنیشی به كه‌فاله‌ت نیوه‌كه‌ی تر مانگانه به‌شێوه‌ی قیست بگه‌ڕێنێته‌وه. فه‌رمانه‌كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته له رۆژی ده‌رچونی فه‌رمانه‌كه‌وه كاری پێبكه‌ن....
به‌پێی زانیاریه‌كان ( ف. ر)، له‌ساڵی 2009 به‌تۆمه‌تی بردنی نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلار ده‌ستگیركراوه‌و دوای ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ش به‌سه‌ریدا، له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌م بڕیارانه له‌كاتێكدایه به‌پێی یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ی به تاوانی كوشتن و ئیختیلاس سزاده‌درێن، لێبوردنی گشتیش نایانگرێته‌وه، به‌ڵام بارزانی به‌لێبوردنی تایبه‌ت ئازادی كردوون.