

نه‌وشیروان مسته‌فا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌زمونی په‌رله‌مانیی له هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه و ده‌ڵێت: پرسی كشانه‌وه له حكومه‌ت، له نێوان ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به گه‌رمی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و گفتوگۆ لەسەر ئەوەش دەکرێت کە له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بكات و چی پێده‌كرێت.
به به‌شداریی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هەڵسوڕاوان، كۆنفرانسی گۆشه‌ی به‌ریتانیای ره‌وه‌ندی كوردی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی دو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆنفراسه‌كه كه هه‌ریه‌ك له محەمەد تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسییه‌كان و ئاراس وه‌لی رێكخه‌ری ژوری ره‌وه‌ندی كوردی و فوئاد جه‌مال به‌رپرسی گۆشه‌ی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ئاماده‌ی بون، نه‌وشیروان مسته‌فا رۆشنایی خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ و ئه‌گه‌ره‌كانی دوای كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: موسڵ بۆ كورد، زۆر گرنگه و پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، چونکە رزگاركردنی موسڵ دوو قازانجی بۆ كورد هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان دور ده‌كه‌وێته‌وه، دوه‌میش هه‌ندێك له‌ناوچه كوردستانیه‌كان كه ئێستا له ژێر ده‌ستی داعشدان، رزگار ده‌بن.
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: یه‌كێك له ستراتیژه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بریتی بو له‌وه‌ی چه‌ك و پاره له ده‌ستی حیزبه‌كان وه‌ربگرێتەوە و راده‌ستی حكومه‌تی بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دارایی وه‌رگرت، به‌ڵام پارتی په‌رله‌مانی به بڕیارێكی حیزبی په‌كخست و وه‌زیر و كارمه‌نده پله به‌رزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دورخسته‌وه.
رێکخەری گشتی ئاماژەی بەوەکرد؛ لەم هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا، بیروبۆچونی جیاواز هه‌یه و سه‌رجه‌م بیروبۆچونه‌كانیش له دڵسۆزیه‌وه‌یه، وتیشی:"پرسی كشانه‌وه له حكومه‌ت، له نێوان هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له نێوان رۆشنبیران و هاوڵاتییان به گه‌رمی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، پرسێکی تر ئەوەیە له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بكات و چی پێده‌كرێت".