نوێترین

recent

29/10/2016

عەزیز وەیسی: پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ بەسەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێ



فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەزیز وەیسی دەڵێ، پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ بە سەرکەوتووی بەڕێوەدەچێ و، لە سنووری ئێمەیشەوە هیچ هێزێکی حەشدی شەعبی بەشدارنابێ لە پرۆسەکەدا.

لیوا (عەزیز وەیسی) فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، تا ئێستا ئۆپەڕاسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ زۆر بەباشی و سەركەوتویی بەڕێوەدەچێت و هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، ئێمە بەپێی پلانەكانی بۆمان دێن پێشڕەوی دەكەین خۆمان پلان دانانێین بۆ شەڕ، ئەوەی بۆمان هاتووە جێ بەجێ كراوە.

دەیشڵێ، ئێمە ئاگاداری هاتنی هیچ هێزێكی حەشدی شەعبی نین و بەگوێرەی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هیچ هێزێكی میلیشیاتی حەشدی شەعبی نایەتە سنووری ئێمەو لەوێدا بچێتە مووسڵ، ئەگەر لە باشووری مووسڵدا میلیشیات بەشداری شەڕی كردبێت، پێوەندی بە ئێمەوە نییە.

پێوەست بە ئازادکردنی سەنتەری باشیک، عەزیز وەیسی گوتی، سەنتەری ناحیەی باشیك تەواو بووە و لەڕووی سەربازییەوە لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگە دایە، بەڵام دەمانەوێ بۆ پاككردنەوەی سەنتەری ناحیەکە، بە كەمترین زیان تەواوی بكەین، نامانەوێ ژێرخانی شارەكە وێران بكرێ، پلانێكی سەربازیمان هەیە بۆ چوونە نێو باشیك بەگوێرەی پلانی خۆمان دەبێت، ناشزانین چەند چەكداری تیرۆریست لەنێو باشیكدا ماون، چونكە هەندێك بەدیل گیراون و ژمارەیەكیان كوژراون، بێگومان بەشێكیان ماون ژمارەیان دیار نییە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085