

هێزەكانی پێشمەرگە دەست بەسەر ئەو ئامێرە كارەباییەدا دەگرن كەلەلایەن داعشەوە بۆ هەڵكەندنی تونێل لە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی موسڵ بەكاری هێناوە.
هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی موسڵ دەست بەسەر ئامێرێكی كارەبایدا دەگرن كەلەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەكارهێنراوە بۆ هەڵكەندی تونێلەكانیان.
ئەو ئامێرە كە وێنەكەی لە چەند پێگەیەكی ئەلكترۆنی بڵاوكراوەتەوە، دەمێكی شێوە مشاری هەیە كەلە رێگەی ماتۆڕێكی گەورەوە هەڵدەسورێت بۆ بڕینی زەوی.
هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ لە 17/10/2016 چەندین تونێلی داعشیان ئاشكراكرد كەلەرابردوودا بەكارهێنرابوون بۆ جموجۆڵكردن و خۆپاراستن لە بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكان.