نوێترین

recent

10/10/2016

ئاری هەرسینی باڵی کڕیار






شالاو دەبوو برای ئاری بوایە،زۆر لەیەکتر دەچن،ئاری بەدەستی پارتی باوکی کوژراوەو ئێستا نۆکەری بکوژەکانی باوکیەتی.
شاڵاویش باوکی بە دەستی بنەماڵەی بارزانی کوژراوەو ئێستا دەستی بکوژی باوکی دەلێسێتەوە.

پیاوی گەورە بە چەکی گەورە دەکوژرێت،،ئەمە فەلسەفەی بنەماڵەی بارزانی بوو بۆیە بە چەکی گەورە علی عەسکەریان کوشت.
بنەماڵەی بارزانی سیحر بازن،باوکی خەڵکی دەکوژن و کوڕەکانیشیان دەبنە نۆکەریان،،وەڵا ئافەرم.
ئەوە کوڕەکانی نوری شاوەیس،مەلا مستەفا دوو چەکداری نارد بۆ کوشتن ی ناهیدەی دایکیان، تەقەیان لێکردو بەر قۆڵی کەوت،بکوژەکان گەڕانەوە لای مەلا دارجگەرەو وتیان"ئەزبەنی تەقەمان لە ناهیدە کرد بەڵام بەرقۆڵی کەوت" مەلایش دەڵێ" من وتم بینێن بە قافیەوە ئیوە ناوتانە بە قۆڵیەوە؟".
کەچی ئێستا کوڕەکانی هەموویان نۆکەرو گوێ لە مستی بنەمالەی بارزانین.

ئارام ئەحمەد
لە دەشتاییەکانی ئێن ئێڵەوە
08/010/2016
Picsart-24-02-23-21-31-09-085