نوێترین

recent

10/10/2016

سه‌رۆ قادر دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی 1994 بڵاوده‌كاته‌وه‌

[full_width]



به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند دیمه‌نێكی شه‌ڕی ناوخۆی ساڵی 1994ی نێوان یه‌كێتی و پارتی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: " ئەگەر لێی فێربن، جارێکی تر نایبیننەوە."

سه‌رۆ قادر له‌پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسووك نوسیویه‌تی: "لە یادی یەک ساڵەی سوتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار و قەڵادزێ و چەند شاری دیکەی سنوری پارێزگای سلێمانی، منیش ئابلوقەدران و سوتاندن و تاڵان کردنی دەزگای ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی گوڵان وەک بەڵگەیەکی عیبرەت لە ئەنجامەکانی شەڕخوازیی وەرگرتن، بڵاودەکەمەوە."

سه‌رۆك قادر باس له‌ دیمه‌نه‌كانی ناو ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌كات وده‌ڵێت: "ئەوە ژێرزەمینی هوتێل شیراتۆنە، ستۆدیۆکان و ژووری من دیارە لە چ حاڵێکدان. لەوکاتدا بارەگاکانی پارتی لە هەولێر، گیران و سوتێندران. سەرکردە سیاسییەکانی شەڕخواز هەر ئەمانەی ئێستا لە سلێمانی و شارەکانی دیکە، لە ئاژاوە ناوەستن، ئەوکاتیش(بیست دوو ساڵ لەمەوپێش) هەر ئەوان بوون دەیانگوت: هەولێر کوێی پیرۆزە تا شەڕی تیا نەکرێ!"

له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "بەڵێ شەڕی ناوخۆ بەبێ ئامانجی سیاسی و ئیداری هەڵنەگیرسا. کۆتاییەکەشی دیارە چۆن بوو، پارسەنگ لە کوێ شکێندرا و کۆتایی بە شەڕ هێنا. ئەگەر لێی فێربن، جارێکی تر نایبیننەوە."


Picsart-24-02-23-21-31-09-085