بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە، مەسعود بارزانی بەفەرمانی راستەوخۆی خۆی رێگری لە دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی دەكات بچێت كۆبانی.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشاری دهۆك ئەوەی ئاشكراكرد و رایگەیاند “لەمیانەی بەشداریكردن بۆ ساڵیادی شۆرشی رۆژئاوا و دانانی پەیكەری بەرخودانی كۆبانی كە دیاری پارێزگاری سلێمانییە بۆ كۆبانی، دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بەیاوەری شاندێك سەردانی شاری دهۆكی كردوە و ویستویەتی بەشداری لەیادی شۆرشی رۆژئاوا و دانانی بەرخودانی كۆبانی بكات، بەڵام بەفەرمانی راستەوخۆی مەسعود بارزانی رێگری لەپارێزگاری سلێمانی كراوە بۆ چونە ناو شاری كۆبانی”.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مەسعود بارزانی توڕە و نیگەران بوە لەبردنی پەیكەری بەرخودانی كۆبانی بۆ رۆژئاوا بەبێ ئاگاداركردنەوەی خۆی.
هاوكات ئەنوەر موسلیم برای ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە، لەرێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی كردوە و داوای لێبوردنی لێكردوە، پێی راگەیاندوە “چاوەڕێی ئێوەین كەمەراسیمەكە بكەین، بەڵام دكتۆر ئاسۆ رایگەیاندوە كە مەراسیمی خۆیان بكەن و چاوەڕێی ئەو نەبن”.
لەلایەكی ترەوە، دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون تایبەت بەئاوێنەی راگەیاند “لەئێستادا هیچ كۆمێنتێكم نیە لەسەر ئەو هەڵوێستەی بارزانی، بەڵام لەئاییندەیەكی نزیكدا قسە و هەڵوێستی خۆمم دەبێت