
دلاوەری حاجی عوسمان هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یامێكدا بۆ نه‌وشیراوان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێده‌كات به‌رنامه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دابنێت بۆ ئه‌نجامدانی راپه‌ڕین دژی حوکمی بنەماڵەو تاکڕەوی له هه‌رێمی كوردستان.
له‌و په‌یامه‌دا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك بڵاویكردۆته‌وه، دلاوەری حاجی عوسمان رووی ده‌می كردۆته‌وه نه‌وشیروان مسته‌فاو داوای لێده‌كات بەرنامەیەک دابنێیت وەکو ڕاپەڕین گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ دژ بە حوکمی بنەماڵەو تاکڕەوی یان تەنها گۆڕان و گەل و ئەو لایەنانەی کە دێنە بەرەی گەل، ده‌شلێت: ئەگەر تۆ لەم شۆڕشەشدا سەرکردایەتیمان بکەیت هەموان بڕیارمان داوە پێشەنگ بین.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ڕاستە راپه‌ڕینی ساڵی1991 بۆ ئازادی نیشتیمانی و مافی چارەی خۆنوسین بوو، بەڵام ئەم ڕاپەڕینە بۆ نانە، چونکە نان لە پێش ئازادی یەوەیەو ئەو نانە چوەتەقورگی نەهەنگەوە.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا، نه‌وشیروان مسته‌فا دڵنیا ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئەوانەی بەرنامەی ڕاپەڕینی 1991یان وەکو خۆی جێبەێکرد ئێستاش بەهەمان گیان و لە خۆبردویی یەوە سەرمەشقی ئەو ڕاپەڕینەین، چونکە چەپڵەی بەردەرکی سەراو لەسێدارەدانی صدام و دارودەستەکەیمان بینی بەهیواین ئەمجارە گەندەڵ و دزەکانی کوردستان ڕابماڵین بۆ ئەوەی محەمەد حاجیەکان زوتر پەچەکانیان هەڵماڵن و بکەونە بەر نەفرەتی گەل".