كۆبوونەوە 10 سەعاتییەكەی لیژنەی باڵای ئابووریی هەرێمی كوردستان لەسەر قەیرانی دارایی، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، بەو ئەنجامە گەیشت كە حكومەت مانگانە موچەی فەرمانبەران بدات.
رۆژی 16/1/2016 درێژترین كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر قەیرانی دارایی بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەكەش بۆ چۆنیەتی زیادكردنی داهاتو دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بوو.
هەر زوو دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە، كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، دۆخی ئابووری لەهەرێمی كوردستان بە "سەخت" ناوبردو رایگەیاند "هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە لەم دۆخە سەختەدا هەموو توانایەكمان دەخەینەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئابوورییەكی سەقامگیر".
قوباد تاڵەبانی، فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی، كە ژمارەیان زیاتر لە 700 هەزار كەس دەبێت، دڵنیا كردەوە، بەوەی "شەو و رۆژ كار دەكەین تاوەكو لەم دۆخەی، كە نرخی نەوت لەبازاڕی جیهان بەردەوام دادەبەزێت، بتوانین موچەكانیان دابین بكەین".
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2015 چوار موچەی فەرمانبەرانو سێ موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش قەرزارە، كە نزیكەی سێ ملیار دۆلار دەبێت، بەگوێرەی زانیارییەكان، كە هەفتەنامەی رووداو ئەمڕۆ لەراپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەنێو كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای ئابووری چەند بڕیارێك دراون بۆ ئەوەی چۆن موچەی مانگانەی فەرمانبەران دابینبكرێت.
ئەندامێكی لیژنەی باڵای ئابووری، كە بەشداریی كۆبوونەوەكەی كردووە، لەو بارەوە رایگەیاند گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە، كە چۆن مانگانە موچەی فەرمانبەران بدرێتو هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رێگەچارە دۆزرایەوە".
دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لەم كاتەدا سەختترین كاری حكومەتە، بەڵام ئەو ئەندامەی لیژنەكە ئاشكرایكرد، كە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتێكی لەسەر فرۆشتنی نەوتو داهاتەكەی پێشكەش كردووە.
هەرێمی كوردستان ئێستا رۆژانە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا 600 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا گەیشتووەتە 28 دۆلار، بەڵام بەرمیلی نەوتی كوردستان بەنزیكەی 10 دۆلار كەمتر دەفرۆشرێت.
لیژنەی باڵای ئابووریی هەرێمی كوردستان وەك ئەندامەكەی دەڵێت بڕیاریدا بەگوێرەی داهاتی مانگانەی نەوت، حكومەت موچەی فەرمانبەران دابەش بكات، بەشێوەیەك كە داهاتەكە چەند بێت، ئەوەندە دابەشبكرێت.
ئەو روونیكردەوە كە "10 پلەی موچەمان هەیە لەگەڵ دوو پلەی تایبەت، پلەی دەیەم موچە بنەڕەتییەكەی 190 هەزار دینارە، بەڵام بەرزترین موچەی بنەڕەتی دوو ملیۆنو 200 هەزار دینارە، بۆ ئەمەش چارەسەرێك دۆزراوەتەوە، كە ئەوانەی پلە دەیەمنو ئەوانەی موچەیان كەمە، لەگەڵ بەشێك لەدەرماڵەكەیان بۆ خەرجبكرێت، ئەوانەی مووچەیان بەرزە، تەنیا موچەی بنەڕەتییان بدرێتێ".
ئەو ئەندامە راشیگەیاندووە، مەرج نییە مووچەكە هەمووی بدرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە هەموو مانگێك بەگوێرەی داهاتی نەوت بێت، ئینجا چەند بەرزتربێتت ئەوا باشتر دەبێت بۆ دابەشكردنی موچەو هەموو فەرمانبەرێك ئیدی بەرچاوی روون دەبێت، كە مانگانە موچەكەی وەردەگرێت".
بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەو كۆمپانیایەی نەوتی كوردستان دەفرۆشێت، بۆ هەر بەرمیلێك سێ دۆلارو 75 سەنت وەردەگرێت، هەروەها دۆلارێكو 25 سەنت كرێی گواستنەوەی نەوتەكەیە، نەوتی كوردستان بەراورد بەنەوتی برێنت 5 دۆلار هەرزانترە، ئەویش بەهۆی نزمی كواڵیتی لەچاو كواڵیتی نەوتی برێنت، بەو پێیە ئێستا بەرمیلێك نەوتی كوردستان بە 17 تاوەكو 18 دۆلار دەفرۆشرێت.
بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان حیسابی دابەزینی زیاتری داهاتی نەوتیشی كردووە، لیژنەی باڵای ئابووریی كوردستان بڕیاریداوە ئەگەر نرخی بەرمیلێكی نەوت گەیشتە 14 دۆلار، ئەوا هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی خۆی بۆ دەرەوە رابگرێت، چونكە داهاتەكەی بەشی خەرجی دەرهێنانەكەی ناكات.