
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنیت كاتی ئە وە هاتووەدان بەشكستی حكومە ت دا بنێین و لە م حكومە تە بكشێینەوە و چونكە ئێمەو لایەنەكانی تریش بەكار دەهێنرین بۆ پەردەپوش كردنی بازرگانی شكستخواردوی نەوت و بەهەدەردانی سەروە ت وسامانی میللەت.
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیجی یبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی " وەك هەمو دەزانین و دانی پێدادەنێین ئیمە لەم حكومەتەدا شەریك نین و تەنها بەشداریمان پیی دەكریت و ئێمەو لایەنەكانی تریش بەكار دەهێنرین بۆ پەردەپوش كردنی بازرگانی شكستخواردوی نەوت و بەهەدەردانی سەروە ت وسامانی میللەت
لەبەشیكی تری نوسینەكەیدا ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتووە" وەك ئەوەی ئەمەش كافی نەبیت و دێن بەناوی چاكسازیەوە زەوی ئەم میللەتە هەراج فرۆش دەكەن و موچەی فەرمانبەران كەم دەكەنەوە و تەنها بە بە فێڕۆدانی نەوتیشەوە ناوەستنەوە دین تاك رەوانە بەبێ بەشداری دام و دەزگا شەرعی و یاساییەكان گرێ بەستی گازی لەگەڵ ولاتانی دراوسێدا ئەنجام دەدەن"
ناوبراو ئەوەشی نویسوە: ئێمە ویستمان میللەتەكەمان لەمیحنەتدا جێ نەهێڵین و شان بدینە بەر لێپرسراوێتیەوە و ویستمان بەبەشداری هەموان ریگا چارەسەر بۆ دەرباز بون لەقەیرانی ئابوری و ئیداریو یاسایی و شیوازی حكومرانی بدۆزینەوە بەڵام هە ڵوێست و خواستی ئێمە بەهەڵە لێكدراوەتەوە، هەر بۆیە من پێم وایەئێستا كاتی كشانەوەیە لەم حكومەتە شكست خواردوە"..