ئەلجەزیرە، ئاژانسەکان، راگەیاندکارەکان بە تایبەتیش وێنەگران پەلەپەلیانە بۆ سەردانکردنی حاجی مەیمونە عەبدوڵڵا لە گوندی دەبابیەی هاوسنوری پارێزگای عەککار لە باکوری لوبنان. سەردانکردنی رۆژنامەنوسان بۆ لای بە تەمەنترین خانمە لوبنانییەکە لبۆ ئەوەیە کە ١٢٥ ساڵ تێپەڕی کردووە.
حاجی مەیمونە، خانمێکی سپی پێستو خوێن شرینو خاوەنهێز زیاتر لە خانمێکی تەمەن هەشتا ساڵی دەکات نەک ئەو تەمەنەی کە ئێستا تێیدایە.
حاجی مەیمونە دەڵێ سیستەمی خواردنم نەگۆڕیوەو هەر لە منداڵییەوە مریشک ناخۆم تەنیا گۆشتی مانگا دەخۆم لەگەڵ سەوزەواتو میوە وەرزییەکان، ئەو دەڵێ هەرگیز خواردنی قووتوکراو ناخۆمو ناشهێڵی کوڕەکەی ئەو جۆرە خواردنانە بێنێتەوە ماڵەوە، خۆیشی لەگڵ خواردنی ماسی رووبارەکان راهێناوە نەک ماسی دەریا.
حاجی خانم خاوەنی پێنج منداڵە، کوڕێکو چوار کچ، ئەو دەڵێ کاتێکی خۆشم لەگەڵ هاوسەرەکەم بردۆتە سەر، گەرچی ٣٩ ساڵە کۆچی کردووە بەڵام هێشتا ئەڵقەی هاوسەرەکەی هەر لە دەستدایە. تەنانەت هەندێ جار کە مێوانی دەچن باسی ژیانو خێزان دەکەن بەبێ دوودڵێ دەڵێ ئەگەر ئێستا خوازبێنیم بێن شوو دەکەمەوە.
سەرچاوە: ئەلجەزیرە
