
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە، كە خواردنی هەرمێ كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێشی لەش.
میوەی هەرمێ لەلێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەرخراوە كە خواردنی بەشێوەیەكی بەرنامەدار كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێشی لەش بەڕێژەی (35%).
توێژەرەكان لەماوەی نۆ ساڵدا (2001 – 2010) لێكۆڵینەوەیان لەسەر ژمارەیەك بەشداربوو سازكردووەو تێیدا دەركەوتووە كە هەرمێ كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمە جگە لەدوورخستنەوەی مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی دڵ.
ئەمەو لەنێو میوەی هەرمێ ریشاڵەكان و ڤیتامینەكانی جی و توخمی مەگنیسیۆم و نیكل و پۆتاسیۆم هەیە، لەگەڵ بڕێك شەكرو ترشە چەورییەكان، ئەمانەش بۆ جەستە زۆر پێویستن.