نوێترین

recent

11/12/2015

مێرمناڵێك لەهەولێر بە دەمانچە خۆی كوشت


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، خوێندكارێكی تەمەن 13 ساڵ لە گەڕەكی شارەوانیی شاری هەولێر، بە دەمانچە خۆی كوشت.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" كاتژمێر 11 و 30 خولەكی شەوی ڕابردوو، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی شارەوانیی هەولێر ئاگادار كرانەوە".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر وتیشی:" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، خوێندكارێكی تەمەن 13 ساڵ كە لە پۆلی شەشی بنەڕەییە، بە ناوی (ژ. ك.ك) بە دەمانچەی باوكی خۆی كوشتووە".
 
نەقیب هۆگر ڕونیشیكردەوە، پۆلیسی هەولێر دۆسێی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085