به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2015 رایگه‌یاند: ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌یه‌می ئاماده‌یی(زانستی، وێژه‌یی) ئه‌وانه‌ی ساڵی خوێندنی 2014-2015 ته‌واوكردووه‌و ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه له (زانكۆلاین) ده‌توانن بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 چاككردنی تێكڕا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: "پێویسته خوێندكاران له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ردانی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن".
له‌كۆتایشدا په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات: "خوێندكاران له به‌رواری 9/12/2015 هه‌تا 16/12/2015 پێویسته سه‌ردانی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن".