له زستاندا شێلم ده‌بێته یه‌كێك له خواردنه باوه‌كان و زۆربه‌ی خه‌ڵكی له ماڵه‌وه بۆخۆیان ده‌یكوڵێنن، یان له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام ره‌نگه زۆربه‌مان وابزانین خواردنی شێلم و ئاوی شێلم ته‌نیا بۆ گه‌ردوو و هه‌ڵامه‌ت باشه، به‌ڵام له راستیدا شێلم سوودی یه‌كجار زۆر به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و یه‌كێك له پڕ سوودترین خۆراكه‌كانه.
شێڵم یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانیان له ژێر زه‌ویدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "B6,A,K,C,E,B1,B2,B3,B5" و رێژه‌یه‌كی زۆری ترشی فۆلیك و كانزاكانی سفر و فۆسفۆر و مه‌نگه‌نیز و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنی تێدایه.
گرنگترین سووده‌كانی شێلم:
یەكەم: كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس چاره‌سه‌ر ده‌كات و رێژه‌ی زۆر ریشاڵی تێدایه و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی پاشماوه زیانبه‌خشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
دووه‌م: ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری كالیسیۆم و پۆتاسیۆم له پێكهاته‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ماسولكه‌كان هه‌میشه ته‌ندروست بن و توانای به‌رگرییان به‌هێز بێت.
سێیه‌م: دژه شێرپه‌نجه‌یه، به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری دژه ئۆكسید له شێلمدا، رێگرێكی به‌هێزه له دروست بوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی و رێژه‌ی كۆلیسترۆلیش له له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش، چونكه یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ی كه‌مه و به‌خێرایی وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به تێربوون بكات، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ریشاڵ.
پێنجه‌م: ته‌ندروستی دڵ ده‌پارێزێت، به‌هۆی جۆره‌كانی ڤیتامین B، كه رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ ناهێڵن.
شه‌شه‌م: سیستمی به‌رگری له‌ش پته‌و و به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره‌یشه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ره‌بۆ.
حه‌وته‌م: قژ ته‌ندروست ده‌كات و پارێزگاری له جوانییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌هۆی بوونی ماده‌ی بیتاكارۆتین و ڤیتامینی E,C.
حه‌وته‌م: قژ ته‌ندروست ده‌كات و پارێزگاری له جوانییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌هۆی بوونی ماده‌ی بیتاكارۆتین و ڤیتامینی E,C.
هه‌شته‌م: بۆ ته‌ندروستی چاو و جگه‌ر و كۆئه‌ندامی ده‌مار زۆر به‌سوود و گرنگه.
