نوێترین

recent

11/12/2015

چەند زانیاریەكی سەرسورھێنەر

1-ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی هەیە، لینكێكی تێدایە شوێنپێی ئەو كەسانە هەڵدەگرێت كە لەدوو وڵات یان ویلایەت یان شاری جیای جیهاندا لەیەك ساتدا دەستدەكەن بە گوێگرتن لەهەمان گۆرانی. 

بەگوێرەی دروستكەرانی ئەم سیستەمە، مەبەست لەم شوێنپێهەڵگرتنە بریتییە لەپیشاندانی ئەوەی كە هەرچەندە لەڕوی جوگرافی و كلتورییەوە كەسەكان لەیەكتر دورن، بەڵام دەكرێت میوزیك پێكەوەیان ببەستێتەوە، سایتەكە ناوی كەسەكان پیشان نادات، تەنیا ناوی شوێنەكان و ئەو گۆرانییەی كە تێدا دوو كەسەكە لەدوو شوێنە جیاوازەكە، لەیەك ساتدا دەستیان كردووە بەگوێگرتنی، پیشاندەدات. 

ئەمەش لینكەكەیە:  https://www.spotify.com/us/arts/serendipity/

2 -بەمەبەستی دابەزاندنی 63 پاوەند لەكێشی لەشی، لەپێناو بەشداریكردن لەفیلمی The Machinist، پاڵەوانی فیلمەكە كە ناوی كریستیان بالێیە، سیستمێكی خواردنی رۆژانەی پەیڕەوكرد كە تەنیا لەمانە پێكهاتبوو: قوتویەك ماسی تونەو سێوێك و قاوەیەكی رەش و ئاو، دواتر بەو شێوەیە لاواز بوو كە پێویست بوو بۆ رۆڵبینینەكە. 

3- دەكرێ مێشیش سەرخۆش ببێت.

4-سەرۆكی پێشوتری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رۆناڵد ریگان، بەدرێژایی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی، دەمانچەیەكی لەجانتا دەستییەكەیدا هەڵگرتووە. 

ریگان لە 6-2-1911 لەویلایەتی ئیلینۆی لەدایكبووە، لە دووەمین جەنگی جیهاندا  لەسوپادا بووە.

ریگان تەنیا ئەكتەری پرۆفیشناڵ بووە كە دواتر ببێت بە سەرۆك و لە 6-6-2004 لەتەمەنی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، ماوەی سەرۆكایەتیشی: 20-1-1981 تا 20-1-1989 (هەشت ساڵ)، هۆكاری جێهێشتنی سەرۆكایەتی: ماوەی سەرۆكایەتییەكەی كۆتاییهات.

5-درێژترین وشە لەزمانی ئینگلیزیدا لە 189 هەزارو 819 پیت پێك دێت كە ناوێكی زانستیی كیمیایی جۆرە پرۆتینێكەو پیاوێك توانی لەماوەی زیاتر لە سێ سەعاتدا، ئەو وشەیە بخوێنێتەوە.

6- بەگوێرەی داتاكانی كۆریای باكوور، رێژەی خوێندەواری لەو وڵاتە لەسەدا سەدە!. كۆریای باكوور داخراوترین وڵاتە بەڕوی جیهانداو سیستمێكی كۆمۆنیزمی شمولی دیكتاتۆری بۆماوەیی، حوكمی دەكات.

7- تا ساڵی 731، ژاپۆنییەكان زیندانی زیندوویان بۆ تاقیكردنەوەی كاریگەری تەقەمەنی بەكاردەهێنا، بەڵام لەئێستادا ژاپۆن یەكێكە لەپێشكەوتوترین وڵاتەكانی جیهان و خەڵكەكەشی لەڕۆشنبیرترینەكانی جیهانن.

8-لەوەتەی یەكێتی سۆڤیەت هەڵوەشاوەتەوە، تەندروستیی گشتی دانیشتوانی روسیا لەپاشەكشەدایە، روسیا یەكێكە لەزلهێزەكانی جیهان و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە و خاوەنی مافی ڤیتۆیە. 

9-لە فینلەندا و سوید كە دوو وڵاتی ئەوروپین، سزای تاوانێك كە لەئێوارەی جەژنی كریسمس تا 20 رۆژی دواتر، ئەنجامدەدرێت، دوو ئەوەندەی سزای هەمان تاوانە كە لەكاتەكانی تردا،  ئەنجامدەدرێت. 
 
10-لەمیانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان كۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئیسرائیل چەكی بە هەردووكیان فرۆشتووە، هەندێك لەو چەكانەش كیمیایی بوون، ئەو جەنگە بە یەكێك لەجەنگە كوشندەكانی نیوەی دووەمی سەدەی رابردوو دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان كە زیاتر لە یەك ملیۆن قوربانی لێكەوتەوەو تائێستاش جێكاری ماوە. 

11- لە ئەمەریكا، تەنیا دوو ویلایەت هەن كە رێگە دەدەن زیندانیان لەزیندانەوە دەنگ بدەن، ئەوانیش ماین و ڤێرمۆنتن، ئەمەریكا لە 50 ویلایەت پێكهاتووە و ئەم ویلایەتانەش لەزۆرێك لەیاساكاندا لەیەك جیاوازن. 


لەئینگلیزییەوە: والی عەلی
سەرچاوە: reddit.com
Picsart-24-02-23-21-31-09-085