نوێترین

recent

12/10/2015

بەردی گورچیلە kidney stone

ناساندن:
بەردی گورچیلە نە خۆشیەکی باوی کۆئەندامی میزەڕۆیە کە بریتە لە نیشتویەکی ڕەقی کریستاڵی کە لە ئەنجامی چڕ بونەوەو کەڵەکە بونی پێکهاتە کانزاییەکانی میز لە گورچیلەدا دروست دەبێت ....ئەمیش بەپێی پێکهاتەی بەردەکە دەکرێت بە چەند جۆرێکەوە کە تا ڕاددەیەک شێوازی چارەسەر کردنیان جیاواز دەبێت لە ڕوی دەرمانەوە....
جۆرەکانی بەردی گورچیلە...
١-بەردی کالیسیۆمی: ئەم جۆرەیان باوترین جۆری بەردی گورچیلەیەو لە ئەنجامی نیشتنی کالیسیۆم ئۆگزالایت ( calcium oxalate )یان فۆسفات (phosphate) یان ڤیتامین سی دروست دەبێت وە زیاتر لە پیاواندا دەبینرێت و لە تەمەنی لە نێوان تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ زۆۆر باوە..
٢- ترشی میز(uric acid:ئەم جۆرەیان لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی یوریک ئەسید واتا ترشی میزەوە دروست دەبێت وە زیاتر لە پیاواندا بەدی دەکرێت ئەوکەسانەی کە نەخۆشی دەردەمیریان هەیە یان ئەو کەسانەی چارەسەری کیمیایی دژی شێرپەنجە بەکار دەهێنن...
٣-Struvite:کە ئەمیش لە ئەنجامی دروست بوون و نیشتنی فۆسفاتی مەنگنیسیۆمی ئەمۆنیۆم NH4MgPO4•6H2O دروست دەبێت زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت و لە ئەنجامی هەوکردن لە کۆ ئەندامی میزەڕۆدا دروست دەبێت و وە ئەم جۆرەیان دەکرێت بە خێرایی گەشە بکات و گەورە ببێت و ببێتە هۆی گیرانی ڕێڕەوی میز...
٤-cystine:ئەمەشیان لە ئەنجامی نیشتنی ترشی ئەمینی یەوە دروست دەبێت لە گورچیلەدا و وە ئەمەیان نە خۆشیەکی بۆ ماوەییە.و دەگمەنە...بە بەردی گورچیلەیی بۆماوەیی هەژمار دەکرێت و وە بەشێوەیەکی یەکسان لە هەردوو ڕەگەزدا دەردەکەوێت.. cystinuria ناوە زانستیەکەیەتی.
٥-وە جۆرەکانی تر بە هۆی بەکارهێنانی دەرمانەوە دروست دەبن کە دەرمانەکانیtriamterene و acyclovir دەکرێت هۆکار بن بۆ بەردی گورچیلە
هۆکارەکان:
١-وشک بونەوە واتا کەم بونەوەی ئاوو شلە لە جەستەدا..
٢-خۆراک: زۆۆر خواردنی (خوێ ،شەکر..پڕۆتین)دەکرێت هۆکاربێت بۆ بەردی گورچیلە.
٣-هەو کردنی ڕیخۆڵە(هۆکار دەبێت بۆ زیاد مژینی کالیسیۆم کە بەشدارە لە پێکهاتەی بەردی گورچیلە)
٤-دەرمانەکانی هاپۆ ثایرۆدیزم کە ئەمیش هانی زیاد بوونی کالیسیۆم دەدات لە جەستەدا و لاوانەیە ببێتە هۆی دروست بونی بەردی گورچیلە..
٥-قەڵەوی.....و ڕابردوی خود یان خێزانی واتا ئەگەر لە باوانت ئەو نەخۆشیە هەبێت لەوانەیە تۆش توش ببیت..یان گەر جارێک لە کەسێک دەر بکەوێت لەوانەیە سەرهەڵ بداتەوە گەر پارێزی نەکات.
٦-نەشتەرگەری گەدە یان ڕیخۆڵە..
نیشانەکانی:
بەردی گورچیلە بەوە ناسراوە کە ئازارێکی زۆۆری هەیەو ئەم ئازارە لە کەلەکەدا یان پشت یان زگ هەستی پێ دەکرێت..بەڵام هەست بەهیچ ئازارێک ناکرێت تا ئەوکاتەی بەردەکە نەجوڵێت بۆ ڕێڕەوی میزەڕۆ....نیشانە نیشانەکانی تری بریتن لە؛
١-بونی خوێن لە میزدا......هێڵنج و ڕشانەوە...موچڕکو تا...بێ ڕەنگ بوون یان زۆۆر بونی بۆنی قێزەونی بۆنی میز..
دەست نیشانکردن..تاقیگە:
بۆ دەست نیشان کردنی بونی بەردی گورچیلە لەم پشکنینانە دەر دەکەوێت........:١-ct scanعەشیعەی تەندوری
.....٢-x-Ray.......٣-Ultrasoundسۆنار.....٤-IVPوینەی کۆئەندامی میزەڕۆ
وە بۆ دیاری کردنی جۆری بەردەکە لەوانەیە پێویست بەم پشکنینانەی خوارەوە بکات..
١-ئەو دەرمانانەی کەوا بەکاری هێناوە چونکە لەوانەیە جۆری پێنجەم بێت..
٢-پشکنینی میز...بۆ پێکها تەکانی لەوانەیە دەست نیشانی جۆری بەردەکە بکات..
٣-پشکنینی خوێن بۆ پێکهاتە کیمیاییەکان..
٤-Urine collection:ئەمیش بریتیە لە کۆکردنەوەی میز بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر وە چاودێری کردن و پێوانە کردنی ئاستی ترشیەتی وە قەبارەی کالیسیۆم ئۆگزالایت..وە یوریک ئەسید وە پێکهاتەکانی تر..دەکرێت جۆری بەردەکەی پێ دەست نیشان بکرێت....
چارەسەر:
بۆ جارەسەر دەبێت نە خۆش گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانەی دابکات و بڕێکی زۆۆر ئاو بخواتەوە بۆ کاڵ بون و ڕون بونی میز کە پێویستە لانی کەم ڕۆژانە ٧ بۆ ٩ پەداخ ئاو بخواتەوە لە ڕۆژێکدا..
بۆ کەم کردنەوەی ئازار دەرمانەکەنی سەر بەگروپی NSAIDsبۆ نمونە وەک voltarine بەکار دەهێندرێت..
وە بۆ خاوکردنەوەی لوسەماسولکەکانی میزەڕۆو فراوانکردنی دەرمانەکانی سەر بەگروپی alpha-blockers بەکار دەهێندرێت بۆ ئاسانتر فڕێدانی بەردەکە..
بەڵام بۆ ڕێگرتن لە گەشەو گەورە بونی بەردەکەو بچوک کردنەوەی قەبارەی بەدەکە بۆ هەر جۆرە بەردێک جۆرە دەرمانێکی جیاواز بەکار دەهێندرێت.
١-بۆ بەردی کالیسیۆمی: بۆ ڕێگرتن لە زیاد بونی ڕێژەی فۆسفات و کەڵەکەبون Orthophosphate بەکاردەهێندرێت.......وە بۆ ڕێگرتن لە کەڵەکە بونی پۆتاسیۆم کالیسیۆم ئۆگزالایت Potassium citrate بەکاردەهێندرێت...وە بۆ ڕێگرتن لە هەڵمژینەوەی خوێ و پێکهاتەکانی ترThiazidesبەکاردەهێندرێت..
سەرەڕای بەکار هێنانی ئەم دەرمانانە نە خۆش دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆۆر کالیسیۆم و فسفۆر ئۆگزالایتی تیایە نمونە وەک سپێناخ قەرنابیت و کاهوو وە کەلەرم و هتد....
٢- ترشی میز(uric acid: بۆ ڕێگرتن لە زیاد بەر هەم هێنانی یوریک ئەسید Allopurinol بەکار دەهێندرێت..... وە بۆ ڕێگرتن لە کەڵەکە بونی کالیسیۆم ئۆگزالایت Potassium citrate بەکاردەهێندرێت...وە بۆ فڕێدانەدەرەوی ترش لەجەستەدا Sodium bicarbonate بەکار دەهێندرێت....
٣- Struvite:ئەم جۆرەیان بە هۆی هەوکردنەوە دروست دەبێت پێویستە ئەنتی بایۆتیک بەکار بهێندرێت بۆ چارەسەر کردنی هەو کردنەکە بەڵام ئەگەر بەردەکە زۆۆر گەورە بێت لەوانەیە پێویست بە نەشتەر گەری بکات...
٤-cystine:.....بۆ فڕێدانە دەرەوەی ترشی ئەمینی لەجەستەدا Penicillamine بەکار دەهێندرێت.... وە بۆ ڕێگرتن لە کەڵەکە بونی پۆتاسیۆم ئۆگزالایت Potassium citrate بەکار دەهێندێت.....وە بۆ لابردنی ترشی ئەمینی جۆری cystine لە گورچیلەدا Tiopronin بەکار دەهێندرێت...
بەڵام ئەگەر بەردەکان زۆۆر گەورە بوون بەشێوەیەک کەڕێڕەوی میز بگرێت ئەوا پەنادەبرێتە بە شکاندنی بە لەیزەر بەڵام ئەگەر ئەمەشیان سەرکەوتو نەبێت ئەوا پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری...
Picsart-24-02-23-21-31-09-085