لەماوەی ٣١ ساڵی ڕابردووی شەڕی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا، نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس لەھەردوولا گیانیان لەدەستداوە، پەکەکەش زیاتر لە٨٣ ھەزار ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەخاکی تورکیا ئەنجامداوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەڕۆژی ١٥-٨-١٩٨٤ یەکەم چالاکی سەربازی خۆی لەخاکی تورکیا ئەنجامدا، لەوکاتەشەوە تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە ٨٣ ھەزارو ٥٢٠ چالاکی سەربازی لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریە ڕۆژنامەوانیانەی بڵاوبونەتەوە، سەرجەم چالاکیەکانی پەکەکە لەدژی سوپای تورکیا، زیاتر لەناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا ئەنجامدراون.
ئەوەش ئاشکرابووە، کە لەماوەی ٣١ ساڵی ڕابردوودا، شەش ھەزارو ٧٥٨ ھاوڵاتی باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوەو ١٤ ھەزارو ٢٩٩ی تریش برینداربوونە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، لەسەرجەم ئەو چالاکیانەی پەکەکەدا، حەوت ھەزارو ٣١٥ ھێزی تورک کوژراون کە بریتی بوون لە(سەرباز، ژەندەرمەو پۆلیس)، ھاوکات ٢١ ھەزارو ٤٠٠ی دیکەش لەو ھێزانەی تورک برینداربوونە.
یەکەم چالاکی سەربازی پەکەکە لە ١٥-٨-١٩٨٤ لەسەر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆک و ڕێبەری پەکەکە لەناوچەی ئەروحی سەر بەپارێزگای سێرت و شانلی ئۆرفای سەر بەپارێزگای جۆلەمێرگ دەستیپێکرد.
لەو ئۆپراسیۆنەدا سەربازێکی تورکیا کوژراو نۆ سەربازو سێ ھاوڵاتی دیکەش برینداربوون، لەشەڕی ٣١ی ساڵەی نێوان پەکەکەو تورکیاشدا، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاش ٢٣ ھەزارو ٧٦٦ گەریلاو لایەنگری پەکەکەیان کوشتووەو ھەزارو ٥٩١ لایەنگرو گەریلاشیان دەستگیرکردووە.
تەنھا لەماوەی ساڵی ڕابردووشدا، بەھۆی چالاکیەکانی پەکەکە لەناو تورکیادا، ٧٩ ھاوڵاتی تورکیا کوژراون و ٤٦٩ ھاوڵاتی دیکەش برینداربوونە.
سەرباری بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارە، تائێستا نە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)و نە سوپای تورکیاش، ھیچ ڕونکردنەوەو کاردانەوەیەکیان لەبەرامبەر ئەو ژمارانەدا نەبووە.