له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا دروست بووه‌و دوو پۆلیس كوژراون .
ئه‌حمه‌د ئه‌كتاش چالاكوانی سیاسی له‌باكوری كوردستان رایگه‌یاند: نزیكه‌ی سه‌عاتێكه شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له‌گه‌نجانی چه‌كداری دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری ئامه‌د ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی: به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو پۆلیس كوژراون و له ریزی گه‌نجه چه‌كداره‌كانیش گه‌نجێك كوژراوه.
باسیله‌وه‌شكرد: شه‌ڕ تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه و ده‌نگی ته‌قه‌كردن له‌چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌دا ده‌بیسترێت .
